Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 12:18

5 که‌س به‌تۆمه‌تی فێڵکردن له‌ هاووڵاتیان ده‌ستگیرکران

له‌ راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە دوو هەڵمەتی جیادا هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک و چوارتا پێنج تۆمەتبار دەستگیر دەکەن

پۆلیس ڕایده‌گه‌ێنێت ،شەوی هەینی ۱٥ - ۲ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی چوارتا سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەناوەکانی (س. م) ، (ع. س) ، (ق. ح) کەهەستابوون بەدزینی کابینەیەک، وە لەئێستادا بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، دەستیشگیراوە بەسەرکابینەکەدا.

راشیده‌گه‌یه‌نن هێزی پۆلیسی سلێمانی و بنکەی پۆلیسی چوارتا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەناوەکانی (ش. ر) ، (ه. م) کە بەفێڵ مەڕوماڵاتیان لە هاوڵاتیان کڕیوەو پارەیان نەداونەتێ، لە ئێستادا بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.