وه‌كو بڕیاربوو كاتژمێر یازده‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت و فراكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دواخرا.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێی ڕاگه‌یاندین كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.