به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو پیاوێكی خه‌ڵكی شاری مه‌له‌كشاهی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێن به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
هه‌نگاو ڕایگه‌یاندووه: دوێنێ یه‌كشه‌ممه پیاوێكی ته‌مه‌ن 47 ساڵی خه‌ڵكی شاری مه‌له‌كشاهی سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوی ”حوسێن عه‌زیزی“ به چه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ده‌شڵێت به پێی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌و پیاوه كورده به نیشانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه و له‌پێش چاوی ئه‌وان گولـله‌یه‌كی له‌سه‌ری خۆی داوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: حوسێن عه‌زیزی كه‌سێكی هه‌ژار و ده‌ستكورت بووه و له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا دووجار خانووه‌كه‌ی گۆڕیوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی كوڕه مێرمنداڵه‌كه‌ی حوسێن عه‌زیزی بۆ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.