Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:42

به‌وێنه‌.. رێککه‌وتنه‌که‌ی پارتى و گۆڕان له‌ پیرمام واژۆ ده‌کرێت

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

هه‌ژار حه‌كیم په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، كاتژمێر  11 ى پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ  دووشه‌ممه‌ 18ی شوباتی 2019، هه‌ردوو شاندی دانووستانكاری  پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هاوینه‌ هه‌ورای پیرمام رێككه‌وتنی سیاسی نێوانیان ئیمزا ده‌كه‌ن.

هه‌ژار حه‌كیم په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، هه‌ردوو شاند له‌سه‌ر ئاستى باڵا  لەباره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ پیرمام کۆدەبنەوە و دوای گفتوگۆ لەسەر تێبینییەکانی هەردوولا، دواتر رێککەوتنەکەی نێوانیان ئیمزا دەکەن و دواتر به‌ فه‌رمى ناوه‌رۆكى رێكه‌وتنه‌كه‌ بۆ میدیاكان و راى گشتى كوردستان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.  

11


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.