Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:08

فراکسیۆنی زه‌ردى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى هه‌ولێر پیرۆزبایى له‌ قوتابیان و لاوان ده‌کات

پێویستە ئێمەھەموولایەکمان پشتگیری تەواوی قوتابیان و لاوان بین بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی تێکۆشان و خەبات و كوردایەتی
کوردستان TV
100%

بە ناوی خودای گەورەو میھرەبان بە بۆنەی یادی ( ٦٦) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموکراتی كوردستان پڕبەدڵ پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەی هەردوو سكرتاریەتی قوتابیان و لاوان و كوردستان دەكەین هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

قوتابیان و لاوانی دیموکراتی كوردستان لە هەموو قۆناغێكی شۆرش و خەباتی گەلەكەمان ئەرك و جێ دەست یان دیار بووە و شوێنی پێگەیاندن و پەروەردەی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و چاونەترسی بوونە و لەو ڕێگەیەدا قوربانی زۆریان داوە. ئێستایش ئەركی قوتابی و لاوان لە هەموو كاتێك هەستیارتر و قورسترە.

پێویستە ئێمەھەموولایەکمان پشتگیری تەواوی قوتابیان و لاوان بین بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی تێکۆشان و خەبات و كوردایەتی ، خەباتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان خۆڕاگرانە قوربانیان داوە، لەبەرانبەر دیكتاتۆریدا وەستاونەتەوە و تیرۆر و هزری توندڕۆییشیان تێكشكاندووە. دووبارە پیرۆزبایی ئەو بۆنەیەتان لێ دەكەین و هیوای سەرکەوتن تان بۆ دەخوازین . فراکسیۆنی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ٢٠١٩/٢/١٧ ھەولێری پایتەخت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.