Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:25

داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌کرێت ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ نه‌کڕن

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

به‌هۆی زوو تێكچونی پێكهاته‌كه‌ی، لەبارەی ئاوی خواردنەوەی له‌ده‌به‌نراو هۆشداری دەدرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رتیشكی خۆر نه‌كڕن. 


گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان له‌قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى رایگەیاند؛ بەهۆی تیشكی خۆره‌وه‌ کارلێک کردن لەنێوان ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خواردنەوە تێی دەکەن، پێكهاته‌كه‌ زوو ده‌گۆڕێت شیاوی خواردنه‌وه‌ی نامێنێت بۆیه‌ لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداری سەرجەم کارگەکانی کردۆتەوە لەکاتی گواستنەوەیدا بەتەواوی داپۆشراوبن و ده‌به‌ و ئاوه‌كه‌ی ناوی دوربن له‌ تیشکی خۆر. 

وتی؛ بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، لیژنە هاوبەشەکان رێگری لەو بارهەڵگرانە دەکات به‌ سەردانەپۆشراوی له‌كارگه‌كان یاخود له‌ كۆگاكانی عه‌مباركردنه‌وه‌‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو دەگوازنەوە بۆ بازاڕ و چێشتخانەو مارکێتەکان، دەست بەسەردا ئوتۆمبیله‌كه‌دا دەگرێت.

 وتیشی؛ پێشتریش دوکان و مارکێتەکان ئاگادار کراونەتەوە لەکاتی عەمبارکردندا نابێت خواردن و خواردنەوەکان لەبەر تیشکی خۆر دابنرێت، بەهەمان شێوە بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لەبەرئەوەی پێش وادەی بەسەرچونیان زوو خراپ دەبن و زیان بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکەن.

ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه‌؛ هەرکارگە، بارهەڵگر، مارکێت و شوێنێک پابەند نەبێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لەبەرتیشکی خۆر دابنێت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگریێتە بەر.


سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکان داوا لە هاوڵاتیان دەكات؛ لەكاتی كڕینی ئاوی خواردنەوەدا هەر ماركێتێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراوی لەبەر تیشكی خۆر دانابوو لێی نەكڕن، تەنها لەو شوێن و ماركێتانە ئاوی خواردنەوە بكڕن كە ئاوەكەیان لە جێگای تایبەتدا داناوە.

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.