بەپێی ئەو وادەیەی كە پارتی و یەكێتی و دواتریش لایەنەكانی دیكە و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەسەری رێككەوتوون، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، بۆ تەواوكردنی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، كە تا ئێستا دانیشتنەكە بە كراوەیی ماوەتەوە.
له‌راگه‌یاندراوێكیشدا سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی (ده‌سپێك)ی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 18/2/2019، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
دوای كۆبوونـه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی (ده‌سپێك)ی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 18/2/2019، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.