ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 18ی شوبات پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن پولیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین به هاوكاری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی قه‌زای ئاكرێ ده‌ست گیر كرا كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له دادگای حاجیاوا ڕای كردبوو بۆ شوێنێكی نادیار، به‌ڵام پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ئه‌مڕۆ له قه‌زای ( ئاكرێ ) ده‌ستگیر كرا.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌و تۆمه‌تباره ناوی ( ع . غ .ج) یه‌و به مادده‌ی ( 406 / 31 ) دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو بوو بۆ شوێنێكی نادیار ڕایكردبوو، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرا و به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.