به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه چه‌ند بازگه‌یه‌كی كاتی له شوێنی چوونه ده‌ره‌وه‌ی شاری ڕانیه جێگیر كرد به مه‌به‌ستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنوره‌كه و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر دیارده‌یه‌كی نایاسایی و كۆنتڕۆڵ كردنی.
ڕاشیگه‌یاند: له‌كاتی پشكنینه‌كاندا هێزه‌كانمان دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كرد به‌ناوه‌كانی هه‌ریه‌ك له ( ر،ر) ته‌مه‌ن 21 ساڵ له ڕه‌گه‌زی نێر و ( ر،ئ) ته‌مه‌ن 18 ساڵ له ڕه‌گه‌زی مێ كه بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه.
ده‌شڵێت: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه و هه‌ردوو كه‌سه‌كه به ماده‌ی 14 له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.