Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 12:20

رێبوار بابکه‌یی: پارتى لارى نییه‌ پۆستى پارێزگارى که‌رکووک به‌ ته‌وافوق بدرێته‌ یه‌کێتى

رێبوار بابكه‌یی: یه‌كه‌م كارى ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌رخستنى پرۆژه‌ یاسای چاكسازى ده‌بێت
کوردستان TV
100%

دكتۆر رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ میانه‌ى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون"ى كوردستان تیقی، له‌باره‌ى پرسی پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رایگه‌یاند" پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ژێر گۆشارى زۆرى جه‌ماوه‌رى كوردستاندایه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، بۆیه‌ پێویسته‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو فراكسیۆنه‌كانیش پێداگربن له‌سه‌ر پێكهێنانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان. 

ناوبراو وتیشى" یه‌كه‌م كارى ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رخستنى پرۆژه‌ یاسای چاكسازى ده‌بێت له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

بابكه‌یی له‌باره‌ى ته‌وافوقى هێزه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر دۆخى كه‌ركوك رایگه‌یاند" به‌پێى زانیاریه‌كانى من پارتى لارى نییه‌ پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك به‌ ته‌وافوق بدرێته‌ یه‌كێتى، چونكه‌ پارتى كێشه‌ى له‌گه‌ل یه‌كێتى نییه‌، به‌لكو كێشه‌ى له‌گه‌ل دۆخى سه‌پێنراو و نایاسایی كه‌ركووك هه‌یه‌، كه‌ ئه‌و دۆخه‌ پێویسته‌ هه‌مواربكرێته‌وه‌. 

بۆ بینینی ته‌واوى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون" كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:-

https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/350151062253253/

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.