پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنهوهی گۆڕان گهیشتنه رێككهوتنی سیاسی لهسهر پێكهێنانی حكومهت و كۆبوونهوهی پهرلهمانی كوردستان.
دوای کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی، د. ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەر دوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە شێوەی حکوومەتی داھاتووی کوردستان چۆن دەبێت، بێگومان هەردوولامان ئامادەی کۆبوونەوەی 18ی مانگی پەرلەمانی کوردستان دەبین.
د. ڕۆژ نوری شاوەیس گوتیشی: دەرگامان واڵایە بۆ ئەو لایەنانەی کە دەیانەوێت، بەشداری کابینەی تازەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن، ھەروەھا پێمان خۆشە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھەموولایەکمان ھەوڵی ئەوە بدەین کە کابینەی نۆیەمی حکوومەت بە زووترین کات پێکبهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.