راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنوەر قەرقاش، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات كۆبووەوە .
ئه‌مرۆ شه‌ممه له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئەنوەر قەرقاش، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات كۆبووەوە، تاوتوێی چەند پرسێكی هاوبەشیان كرد.
لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، هه‌ر ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ چەندین بەرپرس و بڕیار بەدەستی وڵاتان کۆبووەوە، کە گرنگترینیان نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا، وەزیری بەرگری تورکیا و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.