له راگهیهندراوێكی نوسینگەی تایبەتی دکتۆر نەجمەدین کەریمدا هاتووه، ئێمە لە (15/7/2018) بە شێوەیەکی فەرمی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان داتە دەست بەرێز کاک کۆسرەت رسول علی کە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیە ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەشمان روونکردۆتەوە.
لەکاتێکدا وڵاتەکەمان و ناوچە دابراوەکان و کەرکووک بەتایبەتی بە کەشێکی دژوار و سەخت تێدەپەرێت لەھەمان کاتدا بەشێک بەناو یەکێتی ئەم کارەساتەتان بەسەر نەتەوەکەمان و شارەکەمان ھێنا لەبەری لێکۆلێنەوە و داوای لێبوردن لە کەسوکاری شەھیدان و ئەندامانی یەکێتی و شاری کەرکووک بکەن کەچی ھێشتا بەکارە نامۆکانیان کە دوورە لە رەوشتی سیاسی و رەوشتی بەرزی ھەڤاڵ مام جلال بەردەوامن لە پیلانەکانیان بۆیە بەگرنگی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بۆ رای گشتی و شاری کەرکوکی خۆراگر رابگەیەنین:
1- بە پێی پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە ماددەی 32 کارو دەسەلاتەکانی کۆمیتەی سەرکردایەتی دیاری کردووە کە پێکھاتووە لە ( 8 ) برگە بە ھیچ جۆرێک دەسەلاتی لادان و دانان و دەرکردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یان نییە.
2- لە ماددەی ( 35 ) ی پەیرەوی ناخۆ بە روونی دیاری کراوە کە بە کۆی 3/2 دەنگی ئەندامەکانی دەسەلاتی ھەڵسپاردن یاخود سرکردنیان ھەیە واتا بەھیچ جۆرێک توانای لادان و دەرکردن و زیاد کردنیان نییە.
3- لە ماددەی ( 11 ) ی پەیرەوی ناوخۆ دەسەڵاتی داوەتە مەلبەندەکان کە توانای دەرکردنی ئەندامەکانی ھەبێت ئەوەش بەوجۆرەی دیاری کراوە ( سەرنج راکێشان ، ھەڵسپاردن ، پلە داگرتن ، دەرکردن ) واتا لێرەش بەپێی پەیرەو ئەندامەکانی حزب لە سنووری چالاکی مەڵبەندەکان دەگرێتەوە نەک سەرکردایەتی.
4- مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لە دوایی کۆنگرەی 3 پێشێلی پەیرەوی ناوخۆیان کردووە بە زیاد کردنی کە بەپێی پەیرەو لە ماددەی ( 36 ) دەبێت ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە ( 9-11) کەس بێت بەلام زیادکرا بە (16) کەس ئەوانەش ھەریەکە لە ( سعدی پیرە و ئازاد جوندیانی و شورش اسماعیل و رزگار علی و ئاسۆ مامەند ) بوون کە لە کۆنگرە دەنگیان بەدەست نەھێناو دواتر کران بەمەکتەب سیاسی.
5- ئێمە لە (15/7/2018) بە شێوەیەکی فەرمی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان داتە دەست بەرێز کاک کۆسرەت رسول علی کە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیە ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەشمان روونکردۆتەوە . کە کات وساتی خۆی ھات شتی زۆرتر ھەیە دەیخەینە ڕوو.
لێرەدا رایدەگەیەنین ئەم رفتارانە ھیچ لە ئێمە ناگۆرێت بەڵکو زیاتر و زیاتر بەردەوامان ئەکات لەکارەکانمان بۆ بەرژەوندی شاری کەرکووک و سەرجەم ناوچەدابراوەکان
ھاوپێچ وێنەیەک لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەمان .
نوسینگەی تایبەتی
دکتۆر نەجمەدین کەریم
2019/2/16
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.