Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:58

پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان رێککه‌وتن

له‌سه‌ر چوار خاڵ
کوردستان TV
#7
100%

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی‌ شاندی‌ باڵای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆتاییهات، له‌ دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بڵاوكرایه‌وه‌.

رۆژی شەممە، رێکەوتی 16ی شوباتی 2019، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.

لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و گفتوگۆیەکی راشکاوانەی بەرپرسیارانە، پەیوەندی هەردوولا و گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی سیاسی نێوان هەردوولا، خرانە روو.

لەکۆبوونەوەکەدا، هەردوو شاند رێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:

1. رێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان پەسەندکرا.

2. لە کۆبوونەوەی 18ی2ی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی گۆڕان بەشدار دەبن.

3. لەسەر شێوازی پێکهێنانی حکومەت گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی و پێشڤەچوونێکی باشی بەخۆوە بینیووە.

4. پڕۆژەی رێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکردایەتی هەردوولا بۆ پەسەندکردنی کۆتایی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.