راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ڤۆندێرلاین كۆبووه‌وه، بۆ جاری دووه‌میش له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه پێشوازی لێكرا.
وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌شداره، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ی هه‌میشه باسیان له رۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به داعش كردووه و، گرنگیان به توانا و هونه‌ره جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه داوه و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گرنگ وه‌سف كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.