Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:59

مەلا بەختیار پڕۆژه‌یه‌کی چاکسازی بۆ نێو یه‌کێتی ئاماده‌ ده‌کات

رێوشوێنی چۆنیه‌تی و بەستنی كۆنگرەو گۆڕانكارییه‌كانی نێو یەكێتی روونكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ بۆ چاكسازیی، رێوشوێنی چۆنیه‌تی و به‌ستنی كۆنگره‌ و گۆڕانكاریی له‌نێو یه‌كێتیدا ئاماده‌یه‌.

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، پاش ئەوەی رایگەیاند، سەرقاڵی نوسینی پرۆژەیەكە بۆ چاكسازیی، هەڵسەنگاندن، رەخنە، رێوشوێنی چۆنێتی بەستنی كۆنگرەو گۆڕانكاریی لەنێو یەكێتیدا، لەئێستاشدا ئەگەرچی پرۆژەكەی ئامادەیە، بەڵام هێشتا پێشكەش بە جێگری سكرتێری گشتی، مەكتەبی سیاسی‌ و ئەنجومەنی ناوەندی نەكردووە.

لەبەدواداچوونی كەناڵەكانی راگەیاندن‌ و پرسیاركردن لەوبارەیەوە، كە ئایا بۆچی هێشتا پرۆژەكەی نەداوەتە مەكتەبی سیاسی، مەلا بەختیار، رایگەیاند:

بەڵێ‌ پرۆژەكە ئامادەیە، بەڵام بۆیە هێشتا پێشكەشم نەكردووە، چونكە لەم كاتەدا یەكێتی سەرقاڵی گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمە‌و نامەوێ‌ پرۆژەكەم ببێتە مایەی مشتومڕێكی ناوەخت.

وتیشی: هەر كات گفتوگۆكان تەواو بوون، ئەوكاتە وەك چۆن رامگەیاندبوو، بەو شێوەیە پرۆژەكەم پێشكەش دەكەم‌ و بێگومان لەسەرەنجامی خوێندنەوەشیدا، چاوەڕێی گفتوگۆیەكی لێپرسراوانە دەكەم.

سه‌رچاوه‌: chawder.org

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.