له به‌رده‌وامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی جیهان له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌ونجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیلیسا سلۆتكین، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای جیهان كۆبووه‌وه، له‌وانه‌ش: نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، وه‌زری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا, وەزیری بەرگری تورکیا و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی ئه‌مڕۆی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیش، بڕیاره کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی به‌رده‌وامییان هه‌بێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێکی دیکە کۆببێتەوە.
دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.