وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و پەیوەندییە ئابورییەکانمان لەگەڵ هەولێر بەهێزتر دەکەین.
لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا مەسرور و بارزانی و جەواد زەریف دیدارێکییان ئەنجامدا و تیایدا چەند پرسێکییان تاوتوێکرد.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، محەمەد جەواد زەریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو، باسمان لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هەروەها باسیشمان لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کرد.
محەممەد جەواد زەریف، لەبارەی پەیوەندیی ئابووریی هەرێمی کوردستان و ئێرانیش، گوتی دەمانەوێ پەیوەندی زۆر پتەومان هەبێت بە تایبەت لە رووی ئابوورییەوە و لە داهاتووشدا، ئەو پەیوەندییانە بەهێزتر دەکەین لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
محەممەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەشدا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئێمە باسی پەیوەندی دوو لایەنەی ئێرانمان کرد لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها باسیپێکهێنانی حکومەتی نوێ و کارەکانی پەرلەمانمان کرد.
زەریف گوتیشی سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتووم بۆ عێراق و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا خۆشحاڵ بووم به كۆبوونه‌وه‌كانم، باسمان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵه‌كانمان بۆ هاوكاری كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئێران چۆن ده‌بینی؟ محەممەد جەواد زەریف گوتی له ڕاستیدا پلانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وترمان هه‌بێت له ئاینده‌دا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری له نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئێران‌دا، من سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانیم كرد شاندێكی بارزگانی له‌گه‌ڵم بوون چه‌ندین گرێبه‌ست واژوكران، له كه‌رتی تایبه‌تدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی بە هەمان شێوە باسی کێشە هەرێمییەکان دۆخی سوریا و رۆژهەڵاتی فورات و سەروەری خاکی سووریامان کرد وهەروەها باسیێمان لە مافی گەلی کورد لە سووریا پارێزراو دەبێت.
له كۆتایی قسه‌كانیشدا گوتی: ئێمه دراوسێین به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.