كاتژمێر سێی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی و کۆبوونەوەی هەردوولا دەستیپێکرد.
ئه‌مرۆ له شاری سلێمانی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه و تا ئێستاش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر سێ به كاتی هه‌ولێر ده‌ستیپێكردووه، بریارە لە کۆبوونەوەکەدا پارتی بە فەرمیی وەڵامی گۆڕان بداته‌وه لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی كوردستان.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پیرمام له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبووه‌وه و دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، كه لێكنزیكبوونه‌وه‌ی باش له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.