Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:42

مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگری تورکیا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا
کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بڕیار بەدەستدانی وڵاتانی جیهام ئەنجام داوە.

پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، مەسرور بارزانی لەگەڵ، چەند ئەندام پەرلەمانێکی ئەڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری بەرگری بەریتایا کۆبووەوە.

لە چوارچێوەی دیدارەکانی، بڕیارە مەسرور بارزانی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای نێودەوڵەتی کۆببێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی هەینی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.