لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، بهڕێوهبهرایهتى نهخۆشخانهى فریاكهوتنى ڕۆژئاوای ههولێر ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی 2019/2/14 کاتژمێر١١:٢٠ شەو نەخۆشێک دوو هاوەڵی لەگەل بوو، یەکێک لەهاوەڵەکانی بەبێ هیچ بیانووێک چەکی دەمانچەی دەرهێنا لە ڕووی ژمارەیەک لە پزیشک و کارمەندانی ئێشکگری پێشوازی و هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکردن هەرچەندە دەستبەجێ پێشوازی لە نەخۆش کرابوو وە پشکنینی پزیشکی و چارەسەری پێویستی بۆ کرا، دواتر هاوەڵی نەخۆشەکە نەخۆشخانە بەجێدەهێڵێت .
نهخۆشخانهى فریاكهوتنى ڕۆژئاوای ههولێر راشیدهگهێنێت ، بۆ ئەم مەبەستە ناڕەزایی توند دەردەبڕین و سکاڵای یاسایی بەرامبەر ئەم تاوانە تۆماردەکەین و بەهیچ شێوەیەک قبووڵی ئەم هێرشە ناڕەوایە ناکەین، داوای بەپەلەش لە لایەنی پەیوەندار و دەزگا ئەمنیەکان دەکەین کە ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ ئەو جۆرە هێرش و تاوانە
ئاماژه بهوهش دهدهن ، كه هاوڵاتیان پێویستە ڕێز لە نەخۆشخانە و پزیشک و کارمەندان بگرن و هاوکاری ڕێگەگرتن بن لەم جۆرە هەڵسوکەوتانە و بەرژەوەندی و مافی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە لەبەرچاوبگرن کە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا کار دەکەن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.