ئاوازدانەرو گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان " نا مۆ " نوێترین بهرههمی هونهری خۆی كه بریتییه له ڤیدیۆ کلیپێك بە ناوی " تۆ نەھاتی " بڵاو کردەوە .
گۆرانی تۆ نههاتی تێکستهكهی له لایهن " ڕەنج سەنگاوی " نووسراوه و " موحسین مورادی " کاری وێنەگرتن و دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە ئهنجامداوه و " نامۆ " ی گۆرانیبێژ خۆی ئاوازی بۆ كلیپهكه داناوه .
ههردوو گۆرانیبێژ " نامۆ و تەھا قادر" گۆرانییەکی دوێت لە مانگی نەورۆزی ئهمساڵ بڵاو دەکەنەوە كه بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا کاری وێنەگرتن بۆ کلیپەکە بکەن .
نامۆ خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ھەروەھا تێکست و ئاوازی گۆرانی بۆ چەندین گۆرانیبێژ ئامادە کردووە، ماوەیەکە کارە ھونەرییەکانی لە ھەولێر دەکات و کۆمپانیایەکی ھونەریشی دامەزراندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.