دوای بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین فیلم لە چوارەمین خولی فیستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆر، ئێستا فیلمی " خەرەند "ی " سامی کاکە" ی دەرھێنەر بەشدارە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەما " نەھج " .
ئهم فێستیڤاڵه ساڵانە بەڕێوە دەچێت ، بۆ ئەمساڵیش بڕیارە بە بەشداری 25 وڵاتی جیاواز ئهنجامبدرێت ، جگە لەو فیستیڤاڵەش فیلمی " خهرهند " بەشدارە لە دوو فیستیڤاڵی دیکەی سینەمایی لە واست و بابل لە چوارچێوەی باشترین فیلمە عێراقییەکاندا.
سامی كاكه ئاشكرایدهكات ، جێگەی خۆشحاڵیە کە فیلمە تازەکەی بوو بە خاوەنی خەڵاتێک لە فیستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆردا، ھاوکات بەشدارە لە فیستیڤاڵەکانی" واست، بابل " کە ساڵانە بە دەیان بەرھەمی جوان دەکەونە ڕکابەری سەخت .
سامی وتیشی فیلمەکەی ئهو لە نێو فیستیڤاڵی (نەھج) کێبڕکێی سەخت بۆ بردنەوەی خەڵات لە نێو 25 وڵاتی جیاواز دەکات.
چیرۆکی فیلمی خهرهند باس لە خانەوادەیەکی قوربانی دەستی تیرۆر و جەنگێکی سەخت دەکات ، لەو نێوەندەشدا زێدی خۆیان جێدەھێڵن و تا دەگەن بە دوورگەیەکی ئارام بۆ بەردەوام بوونی ژیان و دوورکەوتنەوە لە مەترسیەکانی جەنگ ، کە خەڵکی ناوچەکەیانی خستە ژێر مەترسیی گەورەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.