سه‌عد حه‌ریری،سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نه‌هاری لوبنانی رایگه‌یاندووه: ناخۆشترین كات كه‌به‌سه‌ر ژیانمدا تێپه‌ریوه، ئه‌وه بووه كه ته‌وقه‌م له‌گه‌ڵ بكوژی باوكم كردووه.
هه‌ر له دیداره‌كه داوا له حه‌ریری كراوه كه قسه له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه بكات كه له‌كاتی سه‌ردانی كردنی بۆ دیمه‌شق له 19ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2009 ده‌ستی خستۆته نێو ده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د.
حه‌ریری له‌باره‌ی وێنه‌كه‌وه ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌وه‌ی كه كردوومه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتی لوبنان بووه، سه‌ردانه‌كه‌شه‌م بۆ سوریا ئه‌نجامی ئه‌و فشاره نێوده‌وڵه‌تییانه بووه ، بۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.