گروپی فرۆكه‌وانی فرۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی به‌ریتانی له نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له فرۆكخانه‌ی هیسرۆ له لنده‌ن به‌هۆی بوونی ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته (112) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكهدا.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه تایه‌كانی فرۆكه‌كه ده‌گاته سه‌ر زه‌وی به‌ڵام دووباره هه‌ڵده‌ستێته‌وه ئه‌م رووداوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنیشینه‌كانی نێو فرۆكه‌كه تووشی ترس و دڵه‌راوكی ببن.
سه‌رچاوه/ سپۆتینگ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.