ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14 ى 2 ى 2019 ، له برۆكسل ، ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، وه‌زیری بەرگریی ئەڵمانیا له لێدوانێكیدا بۆ چه‌ند كه‌ناڵێكی كوردستانی و بیانی ، جەختی لە رۆڵ و ئازایه‌تی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش كرده‌وه و هه‌روها پابەندیی وڵاتەکەشی ده‌ربڕی له به‌كۆتاگه‌یاندنی كاره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمەرگە و راهێنان به ستافی تەندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه.
له‌مباریه‌وه وه‌زیری بەرگریی ئەڵمانیا وتی: بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بینیمان پێشمەرگە چەند بە بوێری و ئازایەتی شەڕیان دەکرد لە دژی داعش، بەردەوام دەبین لە هاوکاری بۆ بونیاتنانەوەی ئەوەی وێران کراوە، هاوکاری بۆ ژێرخانی تەندروستیش گرنگە لە هەرێمی کوردستان، بۆیه لە راهێنانی ستافی تەندروستی به‌رده‌وام ده‌بین و پابه‌ندی دروستکردنی نەخۆشخانەکە دەبین، چونكه بۆ ئێمە گرنگه، بۆ ئەوەیش دڵنیابین كه سەرکەوتوو دەبێت،لە هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبین.
سه‌رچاوه - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.