Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:35

لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دەستخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی دەکرێت

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەبارەی دۆخی عێراق ئەنجامدا
لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دەستخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی دەکرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا ده‌كات.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەبارەی دۆخی عێراق ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا یانین هێنس-پلاس سخارت، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، راپۆرتێکی پێشکەشکرد و باسی لە پرسەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. 

له‌ راپۆرته‌كه‌ پلاس سخارت، پێشوازی لە هاوئاهەنگی و رێککەوتنەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کرد و گوتی: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەم ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ نەهێشتنی جیاوازییەکانیان و گەیشتنە چارەسەرێکی ماوەدرێژ دەربارەی بابەتە دیارەکان. 

له‌ به‌شێكی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی عێراق، کاکو لیۆ ئادۆم، باڵیۆزی کۆتدیڤوار و ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش، لە گوتارێکدا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردو رایگه‌یاند: پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی دەکەین بەتایبەتی دوای ئەو کێشانەی کە بەهۆی گشتپرسی و دۆخی کەرکووکەوە، لەنێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست ببوون. 

ئاشكراشی كرد كه‌ هانی گفتوگۆی بەرهەمدار لەنێوان بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ ئەو کێشانەی کە له‌دوای گشتپرسی بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی لە 2017 روویاندا. 

وڵاتەکەم هیواخوازە ئەو کۆبوونەوانەی لە نێوان عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێن، ببێتە هۆی ئەوەی بتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.