Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:32

دەستگیرکردنی 11 کەس له‌سلێمانى راگه‌یاندرا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 14 ى 2 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت ،  مەفرەزەکانى  بەشى  پۆلیسى دارستان و ژینگەى (سلێمانى، قەرەداغ، شارباژێڕ، بنکەى پیرەمەگرون و بنکەى سەنگاو) لە دەرچونى مەیدانیاندا بۆ سنورەکانیان توانراوە  (11) هاووڵاتى لەسەر دیاردەى داربڕین خەڵوزکردن و ڕاوى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى و بیرلێدان دەستگیربکرێن. 

ئاماژەی بەوەش ده‌كه‌ن  بەمشێوەیە چالاکییەکان ئەنجامدراون، لەسنورى سلێمانى (4) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى داربڕین، لەسنورى قەرەداغ (3) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى داربڕین و خەڵوزکردن، لەسنورى شارباژێڕ (1) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى داربڕین  لە سنورى چەمچەماڵ/سەنگاو، (1) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى راوکردن لە سنورى پیرەمەگرون و (2) سەرپێچیکار لەسەر بیرلێدان دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت ،  هاوکات دەستگیرا بەسەر یەک ئامێرى بیرهەڵکەندن و(2) مشارى کارەبایی، یەک باڵندەی (کەو) و ژمارەیەکى زۆر لە دارى بڕدراوى تەمەن جیاوازدا. 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.