Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:46

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف : کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌که‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران رێککه‌وت نییه‌

رێكخراوی جه‌یشولعه‌دل-ی به‌لوچستان هێرشه‌‌كه‌ی گرتووه‌ته‌‌ ئه‌ستۆی خۆی
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌رباره‌ی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سیستان-بلوچستانی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.

ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز تیایدا كوژران ئاماژه‌ی به‌و گرووپانه‌ كرد كه‌ ئه‌مریكا پشتگیریان ده‌كات و گوتی: ئاوا هێرشی تیرۆریستی و ئه‌نجامدانی و سێركی وارشۆ له‌سه‌ر ئێران، رێككه‌وته‌؟ به‌تایبه‌ت هه‌مان ئه‌وانه‌ی پشتگیری تیرۆریستان ده‌كه‌ن له‌ شه‌قامه‌كانی وارشۆ پیرۆزبایی ده‌كه‌ن و له‌ تویته‌ر به‌ هه‌ژماری ساخته‌ پیرۆزبایی ده‌كه‌ن؟ به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌مریكا هه‌مان هه‌ڵه‌ ده‌كات و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی جیاواز ده‌كات‌.

له‌ پارێزگای سیستان-بلوچستانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران و له‌ هێرشێكی خۆكوژیدا بۆ سه‌ر پاسێك كه‌ كارمه‌ندانی سوپای پاسدارانی ئێرانی ده‌گواسته‌وه‌، ٢٠ كه‌س كوژران و لانی كه‌م ٢٠ی تریش برینداربوون.

رێكخراوی جه‌یشولعه‌دل-ی به‌لوچستان هێرشه‌‌كه‌ی گرتووه‌ته‌‌ ئه‌ستۆی خۆی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.