ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئافره‌تێك كێشه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر ده‌مایه‌وه و ئاماده‌ش نه‌بوو بچێته ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تان و خانه‌ی به‌ساڵاچووان، چونكه باری ده‌روونی خراپ بوو پێویستیشی به چاودێری ده‌روونی توند هه‌بوو، شه‌ش جار شوێنی بۆ دابینكراوه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی شوباتی 2019، یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی گوتی: ئافره‌تێك ناوی (نه‌جیبه)یه ته‌مه‌نی له نێوان 25 بۆ 30 ساڵ ده‌بێت خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ڕانیه‌ی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینه ماوه‌یه‌ك بوو هاتبوو بۆ شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مایه‌وه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، چه‌ندین جار شوێنی مانه‌وه‌ی بۆ دابینكرا له ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تان و ماڵی به‌ساڵاچووان له شاری هه‌ولێر ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه هیچ په‌یوه‌ندی به‌م دوو فه‌رمانگه‌یه نییه له ڕووی یاساییه‌وه، به‌ڵام له ڕووی مرۆییه‌وه ده‌توانرا شوێنی بۆ دابین بكه‌ین.
گوتیشی: له دواین هه‌وڵدا به په‌یوه‌ندیكردن به وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی به نووسراوی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر ئه‌و ئه‌فره‌ته بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی له سلێمانی نێردرا تاوه‌كو چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شپێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر ئاماژه‌ی دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌جیبه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بوو له‌هیچ كام له‌م فه‌رمانگانه نه‌ده‌مایه‌وه و هه‌وڵی ڕاكردنی ده‌دا بۆ چه‌ندین جار هێنرایه‌وه و ڕای ده‌كرد، چونكه باری ده‌روونی خراپ بوو پێویستیشی به چاودێری ده‌روونی توند هه‌بوو.
جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌و ئافره‌ته چوار جار بۆ ماڵی داڵده‌دان و شه‌ش جار بۆ خانه‌ی به‌ساڵاچووانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر شوێنی بۆ كرایه‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.