Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 11:33

حکوومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خاوەن تەکسییەکان دەرکردووە

حكوومەت نایەوێ ھیچ كەسێك زەرەرمەند بێت
حكوومەت بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن تەكسییەكان دەركردووە
کوردستان TV
100%

دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ رێكخستنەوەی كاری ئۆتۆمبێلی تەكسی، ژمارەیەكی بەرچاوی شۆفێرانی تەكسی نیگەرانیی خۆیان دەربڕی لەوەی بەھۆی بڕیاری حكوومەتەوە زەرەرمەند دەبن، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەولێریش دەڵێ، بڕیارێك لە بەرژەوەندیی خاوەنی تەكسییەكان دەركراوە. 

لیوا ھێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "مەبەستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە دەركردنی ھەندێ بڕیار بۆ رێكخستنەوەی كاری تەكسی، بۆ بەرژەوەندیی گشتی بووە نەك زیانگەیاندن بە ھیچ كەسێك، بەڵام ئاستەنگی بەردەم بڕیاری رێكخستنەوەی كاری تەكسی لە ھەرێمی كوردستان، زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تەكسییە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "حكوومەت نایەوێ ھیچ كەسێك زەرەرمەند بێت، لەبەر ئەوەش بڕیار دراوە ھەر خاوەن تەكسییەك مەرجەكانی حكوومەت نەگرێتەوە و ئیدی كاری تەكسی نەكات، ئەوە دەتوانێت ئۆتۆمبێلەكەی لە تەكسییەوە بگۆڕێت بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و ھەموو كارئاسانییەكیش پێشكەش دەكرێت".  

گوتیشی: "ئەو ھاووڵاتیانەی ئۆتۆمبێلی تەكسی دەگۆڕن بۆ تایبەت، بەپێی بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو باج و رسۆماتێك دەبەخشرێن و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیشیان دەكرێت بە تایبەت". 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.