به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پاریزگای ھه‌ولێر، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رایگه‌یاند، ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی چه‌كی سووكیان له ماڵه‌وه ھه‌یه ئه‌وا پێویسته له میانی شه‌ش مانگدا له رێگای بنكه‌كانه‌وه تۆماری بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه چه‌كه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، تیشكی خسته سه‌ر رێنماییه‌كانی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه تایبه‌ته به نه‌ھێشتنی دیارده‌ی چه‌كداری و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له ماوه‌ی داھاتوودا ژماره‌یه‌ك بنكه به مه‌به‌ستی تۆماركردنی چه‌كی ماڵان ده‌كرێنه‌وه و له‌وێ فۆڕمێك ده‌درێت به‌و ھاووڵاتییه‌ی كه چه‌كی سووكیان له ماڵه‌وه ھه‌یه و له‌م فۆڕمه‌دا ته‌واوی زانیارییه‌كان ده‌نووسرێن و ئه‌مه‌ش وه‌كو ھه‌وڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانێك.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت گوتی: له‌دوای شه‌ڕی داعش ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك ھاته ھه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیارێكی ده‌ركردووه بۆ داماڵینی چه‌ك له ھه‌رێمی كوردستان و ئه‌م بڕیاره به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌و چه‌كه گه‌ورانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لای ھه‌ركه‌س و به‌رپرسێك بێت ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا راده‌ست بكرێنه‌وه، ئه‌و چه‌كانه‌ی راده‌ستیش نه‌كرێنه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت، ئه‌وچه‌كانه‌ش كه موڵكی ئه‌و دوو شوێنه نییه ئه‌وا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و رێكاره یاساییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن".
گوتیشی: چه‌ند بنكه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێت و ده‌بێت ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی كه چه‌كیان له ماڵه‌وه ھه‌یه، ئه‌وا چه‌كه‌كانیان له‌و بنكانه تۆمار بكه‌ن له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا و له دوای ئه‌و ماوه‌یه ھه‌ر جۆره چه‌كێك تۆمار نه‌كرابێت، ئه‌وا ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت و رێكاری پێویستی له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پاریزگای ھه‌ولێر، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردن و خۆڕاده‌ستكردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه له ماوه‌ی رابردوودا تاوانیان ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام شوێنییان نادیاربوو و گوتی: "٢٢ كه‌س له‌سه‌ر هه‌شت تاوانی كوشتن ده‌ستگیركراون كه ژماره‌یه‌كیان خۆیان راده‌ستی ھێزه‌كانی پۆلیس كردووه، ھه‌روه‌ھا له ماوه‌ی رابردوودا، ٧٠ كه‌س له‌سه‌ر ده‌رمانی خراپ و مادده‌ی ھۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون و رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
رۆژی ١٠ی ئه‌م مانگه، وه‌زیری ناوخۆی ھه‌رێمی كورستان، كه‌ریم سنجاری بڕیاری ژماره ٢٩٠٢ی ده‌ركرد و تیایدا بڕیاردرا به داماڵینی گشت جۆره‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جگه له كڵاشینكۆف و ده‌مانچه كه ئه‌وانه‌ش له رێگای بنكه‌ی تایبه‌ته‌وه تۆمار ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.