به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای ھه‌ولێر، رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ٥٦ ده‌رمانخانه به ھۆی سه‌رپێچییه‌وه داخراون.
سۆران مه‌حمود ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ٥٦ ده‌رمانخانه به ھۆی سه‌رپێچییه‌وه داخراون و به بڕی ٩٠ ملیۆن دینار سزادراون".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای ھه‌ولێر، سۆران مه‌حمود ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد كه ھه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه چه‌ندین تۆن ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبراون، لێژنه‌كانیش به‌رده‌وامن له چاودێریكردنی ده‌رمانخانه و كۆگاكانی ده‌رمان.
ئه‌و گوتی: "له میانی كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین و چاودێریكردنی ده‌رمانخانه و كۆگاكانی ده‌رمان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، شه‌ش تۆن ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌نێوبراون".
سۆران مه‌حمود هه‌روه‌ها گوتی: "ژماره‌یه‌كی زۆر نێرگه‌له ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه‌وتوونه‌ته باغی شار كه نێرگه‌له ده‌درا به منداڵانی خوار ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ، ھه‌روه‌ھا شه‌ش قومارخانه‌ش داخراون".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای ھه‌ولێر، سۆران مه‌حمود ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ١٨ موڵكی زێده‌ڕۆ كه له دوكان و خانوو پێكھاتوون تێكدراون و ٢١ شوێنیش كه تایبه‌ت بووه به ده‌رمانی كشتوكاڵی، سزادراون، هه‌روه‌ها دوو تۆن ده‌رمانی كشتوكاڵیش له‌ناوبراوه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه سه‌ر شۆسته‌ی به‌رده‌م رێستورانته‌كان به مه‌به‌ستی شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل به‌كرێ ده‌دران، رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ قایمقامی ھه‌ولێر ئه‌و دیارده‌یان چاره‌سه‌ركردووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كارێكی نایاساییه‌وه و رێگاپێدراو نییه ھیچ كه‌سێك شۆسته و شه‌قامه‌كان به‌كرێ بدات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.