به‌ڕێِوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13 ى 2 ى 2019 ، لیوای ماف په‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر پێشوازی كرد له‌كارمه‌ندی پۆلیس شه‌میران قادر محه‌مه‌د ، كه‌ناوبراو پۆلیسه له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر وەک خۆبەخشێک هەڵساوە بە بەخشینی بەشێک لە جگەری خۆی به ئافرەتێک
تاوەکو گیانی لە مردن ڕزگار بکات.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌م كاره مرۆییه‌ى كارمه‌نده‌كه‌ى پۆلیسى هه‌ولێر ، دەستخۆشی لەو کارمەند كرد و هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی تەندروستی بۆ خواست ...
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.