سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى پێنجشه‌ممه 14 ى 2 ى 2019 مووچەی مانگی 11 ى ساڵی 2018 ى وەزارەته‌كانى داد و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌م ئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند ، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 17 ى 2 ى 2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ ، سامانه سروشتیه‌كان ، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى دابه‌ش ده‌كرێت
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خشته روو له‌هه‌مان رۆژدا مووچه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم و بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ش 18 ى 2 ى 2019 مووچەی هێزه‌كانى زێرەڤانی ، بەرگری فریاکەوتن ، ئەنجومەنی ئاسایش ، دەزگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.