به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه: سبه‌ی پێنج شه‌ممه له كاتی ئێواره‌دا نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ڕوو له هه‌رێَم ده‌كات و هه‌ندێك ناوچه ده‌گرێته‌وه و له شه‌ویشدا ئاستی باران بارین زیاتر ده‌بێت.
ده‌شڵێت: بۆ ڕۆژی هه‌ینی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆكه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت و باران بارین ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاویش بارانی به لێزمه ده‌بارێت.
ده‌شڵێت: بڕی ڕێژه‌ی باران بارین له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی (هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی، دهۆك) له سه‌رووی 18ملم ده‌بێت و له قه‌زاو ناحیه‌و ناوچه شاخاوییه‌كانیش له‌سه‌رووی 40 ملم ده‌بێت به تایبه‌تیش له ( ئامێدی و سۆران و ڕانیه و چۆمان و زاخۆ و ڕواندز).
كه‌شناسی پێشبینی به‌فربارین بۆ ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان ده‌كات به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و شه‌پۆله‌ی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت باران بارینه‌كه هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو شه‌پۆلی باران بارینه‌كه كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.