له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی له (فان دین بووش) فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كوردستان كرد.
له دیدارێكدا ره‌وشی ئێستای ناوچه‌كه به گشتی و بارودۆخی سه‌ربازی و ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ كرا، به دیاریكراویش هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژبه داعش و جموجوڵی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتگۆی نێوان هه‌ردوولا بوو.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ستایشی رۆڵ و ماندووبونی پێشمه‌رگه و خه‌لكی كوردستانی كرد له رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هاوپه‌یمانان له پرۆسه‌ی مه‌شقپێكردنی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.