به‌شار كیكی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له میانه‌ى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون"ى كوردستان تیڤی، له‌باره‌ى پرسى به هه‌رێمبوونى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند" بنه‌ماله‌ى نوجێفى و هه‌ندێ له پاشماوه‌ى به‌عسییه‌كان و هه‌ندێ له‌و لایانانه‌ى كه هزرى سوننه‌گه‌ریان هه‌یه له پشت ئه‌و بیرۆكه‌وه‌ن و ئه‌م بابه‌ته‌ش له داهاتوودا ئه‌گه‌ر ببێته ئه‌مرى واقع مه‌ترسی گه‌وره دروست ده‌كات.
وتیشى" من پێم وایه تاكو بیست سالى تر هیچ هه‌رێمێك له‌ناو عێراقدا دروست نابێ، ئه‌وه‌ى ئێستا له‌سه‌ر پارێزگاى نه‌ینه‌وا باسى لێوه ده‌كرێت داواكاریه‌كى شه‌رمنانه‌یه، چونكه ئێستا مووسل وێران بووه‌و هیچ ژێرخانێكى نه‌ماوه.
بۆ بینینى ته‌واوى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون" كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه‌ن:
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/307482133149376/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.