بڕیار وایە دوای نەورۆزی ئه‌مساڵ ، خانمە شاعیر و گۆرانیبێژی کورد " ساندرا قەرەداغی " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتیی ده‌بێت له گۆرانییه‌ك بڵاوبكاته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌رباره‌ی كاری هونه‌ری تازه‌ی خۆی ئاشكرایده‌كات ، له ئێستادا خەریکی دروستکردنی کلیپێکی نوێیه و بڕیار وایە دوای مانگی نەورۆزی 2019 بڵاوی بکاته‌وه ، گۆرانییەکە بەشێکی بە زمانی کوردی و بەشەکەی دیکەش بە زمانێکی دیکە ده‌بێت .
ساندرا پێش ئه‌وه‌ی ببێت به گۆرانیبێژ وه‌كو شاعیر ناوبانگی ده‌ركردبوو ، ژماره‌یه‌كی زۆریشی له هۆنراوه‌ی بڵاوكراوه هه‌یه ، به‌ڵام له ئێستادا هۆنراوه ته‌نیا بۆ خۆشی خۆی ده‌نووسێت نه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه .
ساندرا قەرەداغی خەڵکی سلێمانییە و له ئێستادا لەگەڵ خانەوادەکەی لە ئەورووپا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌نی دوو كلیپی بڵاوكراوه‌یه له‌گه‌ل چه‌ندین نامیلكه‌ی شیعری بڵاوكراوه ، زیاتریش شیعرەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.