به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی دووپاتی كرده‌وه، پرۆسه‌ی ئازادكردنی ئێزدییه‌كان به‌رده‌وامه و كاری نووسینگه‌كه‌ش به پشتیوانی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له دهۆك، رایگه‌یاند، دایكێك و دوو منداڵ له ده‌ستی رێكخراوی داعش، رزگاركران، تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەكی زۆری كوردانی ئێزدی بێسەروشوێنە كە لە كاتی پەلامارەكەی ئابی 2014دا لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە شنگال رفێندران.
حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی ئێزدییه رفێندراوه‌كان، رایگه‌یاند: دیكێكی و دوو منداڵ له ده‌ست تیرۆریستانی داعش رزگاركران، ئه‌و دایك و دوو منداڵه، چوار ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له گوندی حه‌ردانی باكووری شنگال رفێندراون و له ناو خاكی سووریا له ده‌ستی رێكخراوه‌كه ئازادكران.
قائیدی ناسنامه‌ی ئه‌و دایكه و منداڵه‌كانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ناوی دایكه‌كه (مه‌هدیه به‌شار حه‌سه‌ن) ته‌مه‌ن 25 ساڵانه و هه‌ردوو كچی به‌ناوه‌كانی (مینه مه‌روان و ماری مه‌روان)، رزگاركراون.
قائیدی گوتیشی: ئه‌و دایكه و كچه‌كانی، به هه‌وڵێكی زۆری نووسینگه‌كه له‌ناو خاكی سووریا ئازادكراون و به‌مزووانه‌ش له هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.