ئەمڕۆ سێشەممە عارف تەیفوور، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی – هەڵەبجە، سەردانی کونسووڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و لەگەڵ سەعدوڵا مەسعوودیان، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی کۆ بووەوە.
هەردوولا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرایان کرد، كه ئامانج لە دیدارەکە پیرۆزبایی بە بۆنەی چلەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.
لەمبارەوە عارف تەیفوور گوتی" ئێستا پەیوەندییەکانمان لە ئاستێکی باش دان و کۆماری ئیسلامی پشتگیری و لایەنگری زۆری هەرێمی کوردستانە".
لە بەرانبەردا سەعدوڵا مەسعوودیان، سەرکونسولی ئێران لە سلێمانی سوپاسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلمیانی و هەڵەبجەی کرد بە بۆنەی ئەو دیدارە و پەیامیان بە مەبەستی چلەمین ساڵڤەگەری هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.