شه‌وی رابردوو نارنجۆكێك هه‌ڵدرایه ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی له كه‌ركووك كه ئه‌فسه‌رێكی كورده.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك رایگه‌یاندووه شه‌وی رابردوو نارنجۆکێک فڕێدراوەتە ماڵی فەرھاد مەحمود بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی له ناوچه‌ی شۆراو له نزیك بازارگه‌ی سامان و رووداوه‌كه زیانی گیانی نه‌بووه و ته‌نها كه‌مێك زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: دوو چه‌كداری نه‌ناسراو كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆرد ئیكسپلۆره‌ری ره‌نگ ره‌ساسیان پێبووه و تابلۆكه‌ی شاردراوه‌ته‌وه، دوای هه‌ڵدانی نارنجۆكه‌كه به‌ره‌و شوێنێنی نادیار هه‌ڵاتوونه هه‌ر له دوای رووداوه‌كه پۆلیسی ره‌حیماوه گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه، تاوه‌كو ئێستاش كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه.
گوتیشی، تەنها بەڕێوەبەری بنکەیەکى پۆلیسە و هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەسدا نییە، لەسەر ڕووداوەکەش سکاڵاى یاسایی تۆمارکردووە.
له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری نێو یه‌كێتی، شاری كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان داگیركرا، ڕه‌وشی ئه‌منی له كۆنترۆڵ ده‌رچووه شه‌وانه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی ئه‌م شاره‌ش ده‌ڵێن: هێشتا شانه نووسته‌كانی داعش له‌م پارێزگایه جموجۆڵی له‌زیادبووندایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.