له‌نووسراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كى به‌پله ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ده‌كات كه په‌له بكرێت لە یەکلاکردنەوەی پێشینەکان و ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە لەکاتی خۆی و بێ دواکەوتن.
له‌نووسراوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری كه‌واژۆی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانى له‌سه‌ره لەبارەی ژمێرەی کۆتایی ساڵی 2018 ئاگاداریان دەکاتەوە کە بەرواری 31/5/2019، دواین بەروارە بۆ داخستنی ئەژمێری کۆتایی ساڵی 2018.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسراوه‌كه‌ى داراییدا هاتووه ، لە ئەگەری هەر دواکەوتنێک فەرمانگە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەری ژمێریاری و ژمێریار بەرپرس دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.