ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێرێ ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد له لایه‌ن فازڵ میرانی سكرتێرێ مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازیان لێكرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی ئێمه‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی تازه نییه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌یه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.