لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایدهگهێنێت ، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەکات کە لەگەڕەک و کۆڵانەکان بارهەڵگرەکانیان ڕانەگرن .
هاتووچۆی سلێمانى ڕاشیدهگهێنێت ئهم كارهى شۆفێران سەرپێچی هاتووچۆیە و بۆتە مایەی بێزاری هاولاتییان لە شوێنەکانی نیشتەجێ بوون، بەپێچەوانەوە مەفرەزەکانی هاتووچۆ لە شەواندا هەڵدەستن بە لێپرسینەوەی یاسایی دەرهەق بەو سەرپێچییە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.