له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ 12/2/2019 له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی لیوا عه‌بدوڵا كه‌ریم و مقه‌ده‌م (دیل بین) یاریده‌ده‌ری مه‌شق له سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی مه‌شقی كوردستان (K.T.C.C) و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو.
رایده‌گه‌یه‌نن ، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیوا عه‌بدوڵا پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به پرۆگرامی مه‌شق و ئاماده‌سازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى باس كرد و داوای كرد هاوپه‌یمانان زیاتر هاوكارو یارمه‌تی ده‌ربن به تایبه‌ت له پرۆسه‌ی سه‌ر له نوێ مه‌شق پێكردنی یه‌كه‌كه‌كانى پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ئه‌وه‌شى خراوه‌ته ڕوو كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، مقه‌ده‌م (دیل بین) دووپاتى كرده‌وه كه پرۆسه‌ى مه‌شقپێكردنى یه‌كه‌كه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوى لیواكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر نوێترین شێوازى مه‌شقى سه‌ربازى راهێنانیان پێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ئه‌و ئامانجه‌ش به به‌رده‌وامیی كاری هاوبه‌شمان دێته‌دی.
له كۆتایى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه پێویسته له‌مه‌ودوا زیاتر پشت به راهێنه‌رانى ناو ریزه‌كانى پێشمه‌رگه ببه‌سترێت بۆ پرۆسه‌كانى مه‌شق، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته پرۆسه‌كه به‌پێی پلانی بۆدانراو جێبه‌جێ بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.