Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 05:22

له‌پارێزگای سلێمانى به‌بڕیاری دادگا 11 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی لەدادگاكانەوە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە ، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 11 تۆمەتباریان دەستگیركرد  به‌م شێوه‌یه‌ : 

- چوار تۆمەتبار دەستگیركران بەپێی ماددەكانی 453 و 456 كە فێلیان لە هاوڵاتیان كردووەو پارەی هاوڵاتیانیان بەفێڵ بردووە .
- سێ‌ تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەی 11ی زیادەڕۆیی بۆسەر موڵكی دەوڵەت .
- دوو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 377 ، ناپاكی خێزانی .
- تۆمەتبارێكی تر بەپێی ماددەی 428 دەستگیركراوە كە پێشێلی شوێنی نیشتەجێبونی كردووە .
- تۆمەتبارێكی تر دەستگیركراوە كە منداڵێكی شێلاوەو هەڵاتووەو لە ئێستادا بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆ ڕاگیراوە .

پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هاوكات دەست گیراوەبەسەر دووتانكەری گازدا كە بەدەر لەڕێنماییەكانی لیژەنەكانی قایمقامیەت گازەكەیان فرۆشتووە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.