Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 06:55

یاساناسێک: خەتەنەکردنی مێینە تاوانێکی گەورەیە دژ بە ڕەگەزی مێینە ئەنجام دەدرێ

له‌ سلێمانى ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوە دژی خەتەنەکردنی مێینە به‌ریوه‌چوو
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنج شەممە 7/2/2019، بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی خەتەنەکردنی مێینەوە، پەیمانگای تەکنیکی کوردستان و کۆلێجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی، لەژێر درووشمی (ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوە دژی خەتەنەکردنی مێینە) سیمپۆزیۆمێکیان ئەنجامدا.

دکتۆرە سەیران تەھا، مامۆستای بەشی یاسا لە زانکۆی سلێمانی ڕاگەیاند: "خەتەنەکردنی مێینە تاوانێکی گەورەیە دژ بە ڕەگەزی مێینە ئەنجام دەدرێت، ئەمڕۆ بە پێویستمان زانی سیمپۆزیۆمێک بۆ بەرەنگاربونەوەی نێودەوڵەتی ئەو دیاردەیە ئەنجام بدەین، بۆئەوەی لەو ڕێگەیەوە تیشک بخەینە سەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و خەتەنەکردنی مێینە".

گوتیشی: "خەتەنەکردنی مێینە ڕێچکەیەکی مێژووی ھەیە و بە کارێکی نامرۆڤانە لەقەڵەم دەدرێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەو پێشێلکاریە لەلایەن خودی ژنانەوە بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدرێت، چونکە بەھۆی دابونەریتی کۆمەڵگاوە کە ئەو حاڵەتە بەستراوەتەوە بە ئایینەوە، دایکان بە قەناعەتەوە کچەکانیان ئەنجام دەدەن، بێگومان بۆئەوەی ئەو دیاردەیە بنەبڕبکرێت، پێویستە لەڕێگەی میدیاکانەوە ھۆشداری دژی ئەو دیاردەیە بڵاو بکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، خەتەنەکردنی مێینە تەنھا لە کۆمەڵگەی کوردی ئەنجام نادرێت، بەڵکو لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێژەیەکی بەرچاو کچان ڕووبەڕووی ئەو تاوانە دەبنەوە، بەڵام بەجۆرێک لە جۆرەکان کوردستان دژی ئەو حاڵەتە لە پێشترە، چونکە ئەو دیاردەیە پەیوەستە بە ڕادەی ڕۆشنبیری و خوێندەوارییەوە، بۆیە ئەرکی ھەموو لایەکە کۆمەڵگەی کوردی لەو پێشێلکارییە ھۆشیار بکاتەوە".

دکتۆرە سەیران تەھا، باسی لەوەشکرد، بەپێی زانستی پزیشکی ئەو ئافرەتانەی کە خەتەنە کراون، چێژ لە سێکس نابینن و لەکاتی سێکس کردندا ڕووبەڕووی ئازارێکی زۆر دەبنەوە، ھەروەھا ئەو حاڵەتی خەتەنەکردنە ئافرەت ڕووبەڕووی ئازاری منداڵ بوون ئیلتێھاباتێکی زۆر دەکاتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.