Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 06:17

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی چەند بکوژ و تۆمەتبارێک ڕادەگەیەنێت

چەند تاوانێكی جۆراوجۆرەوە تێوە گلاون
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا چەند تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە، كە لە چەند تاوانێكی جۆراوجۆرەوە تێوە گلاون و هەندێك لەو تۆمەتبارانە دوای ئاشكرابوونی تۆمەتەكەیان، خۆیان ڕادەستی پۆلیسی هەولێر كردووە.

لیوای مافپەروەر، عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگەیاند: مەفرەزەكانمان لە ماوەی ڕابردوودا چەندین تۆمەتباریان دەستگیر كردووە، كە چەند تاوانێكیان لە هەولێر و دەوروبەریدا ئەنجام داوە و ئێستاش دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و بە گوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

لیوا عەبدولخالق ڕوونیشی كردەوە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا بەشێك لەو تۆمەتبارانە خۆیان ڕادەستی پۆلیسی هەولێر كردووە.

تەڵعەت، خەڵكی شاری هەولێر دڵنیا دەكاتەوە: هەرچەندی رێگریمان لێ بكرێت و بەربەستمان بۆ دروست بكرێت، ئێمە لە كاری خۆمان بەردەوام دەبین و ئەمنییەتی ئەو شارە هەموو كات لە ئەستۆی ئێمەیە و شەو و ڕۆژ دەخەینە سەر یەك و لە پاراستنی بەردەوام دەبین.

پۆلیسی هەولێر، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ناسنامەى بكوژان، سەرپێچیكاران و تەقەكەرەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەخاتە بەر دیدی هاووڵاتیان و لە میدیاكاندا بڵاویان دەكاتەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتیشی: بە داخەوە بەشێك لە میدیاكان هەندێك جار هەواڵی چەواشەكارانە و دوور لە پرەنسیپی كاری ڕۆژنامەوانی بڵاو دەكەنەوە، بەڵام بوێری و شەونخوونی، ماندووبوون و چالاكیی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، وەڵامێكە بۆ ئەوانەی دژی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان قسەی بێبنەما دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.