بەڕێوەبەرێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ئاشكرای دەكات بەهۆی جێ بەجێنەكردنی ڕێنماییەكان سێ داینگەی ناحكوومی لەشاری هەولێر ئاگەدار كراونەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممه 7 ى 2 ى 2019 ، سارا حەسەن بەڕێوەبەری داینگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی هەولێر ئاشكرای دەكات، لەلایەن لیژنەكانمان سەردانی و چاودێری بەردەوام هەیە بۆ داینگەكان بەمەبەستی پاراستنی ئەو منداڵانەی لەو داینگانە دەمێننەوە.
بەڕێوەبەری داینگەكانی هەولێر گوتی، هەرسێ داینگەی ( زینە و منارە و ئەڤینی منداڵان) بەهۆی جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان ئاگەدار كراونەتەوە و هۆشدارییان پێدراوە هاوكات داینگەیی خەندەی منداڵان دەستخۆشی لێكراوە.
لەشاری هەولێر ئێستە 72 داینگەی ناحكوومی و 3 داینگەی حكوومی هەیە كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.